تەلارسازی بەلای زۆرێک تەنها نەخشاندنە و پەیوەست نەکراوە بە خود. کەچی لەبیرکراوە تەلارسازی بەرزترین ئاستی هونەریە کە سەرەتاپای بنچینەکانی ژیانی پێوە بەستە وەک, مێژوو, شارستانیەت, دین, رامیاری. بێگومان هۆکارێکی سەرەکیشە بۆ دیاریکردنی پێشکەوتنی هەر نەتەوەیەک بەوەی زۆرێکیان خاوەن مۆرکی تەلاری خۆیانن, ئەمەیان لە بلۆگێکی تر باس دەکەم.
من تەلارسازی وەک بەرزترین ئاستی هونەر دەبینم کە لەسەر بنچینەی ریزم, هارمۆنی وە رێژە پێک هاتووە. بەڕەچاو کردنی ئەم سێ خاڵە تەلارسازی و میوزیک هەمان هێڵی وەچاخی کلتوری هونەری ئەبستراکتیان هەیە بە چەشنێ مویزیک دەتوانرێ سوودی لێ وەربیگێرێ وەک سەرچاوەیەک بۆ نەخشاندنی بیرۆکە بە پشت بەستن بە هارمۆنی بیتس و تۆنەکان.
لە دێر زەمانەوە هونەردۆستانی گەورە وتویانە کە کە تەلارسازی و میوزیک هۆگرانە پەیوەندیەکی گەردوونیان پێک هێناوە بەنێوی (زە کۆزمیک کۆد) کە بەهۆی ئەم کۆدە گەردوونیە گەلێک پەرستگای یۆنانی درووست کراون لە سەدەکانی پێش زاین کە جوانیەکی ناوازەی ئاسمانی نەخشاندوە.
رودۆڵف ویتکۆوەر دەڵێت تەلارسازانی رێناسانس ئەو پەیوەندیە گەردوونیانەیان بینیوە لەنێوان هەردوو هونەر کە لەسەر بنچینەی رێژە دامەزێنراوە بۆ نمونە رێژەی ١:١ تێیدا دەنگ بەردەوام دووبارە دەبێتەوە کە بنچینەی درووست بوونی تەلارسازی ژوورێکی چوار گۆشەیە لە پەرستگاکان. یان رێژەی ٢:١ درووست دەبێ بە دوو ئەوەندە کردنی یا نیوە کردنی زنجیرەی لەرەوە کە بنچینەی بنەچە لاکێشەییەکانە لە پەرستگاکان.
ئەم دەنگانەش درووست دەبن لە ئەنجامی لەرینەوەی زنجیرێکی ئاسن یا چەشنە مادەی تری ئاسن. دەزانم تێگەیشن لەم چەند دێرەی سەرەوە ئالۆزە.
لە ئێستادا میوزیک بەرگێکی تری بەخشیوە بە تەلارسازی, چاوت بنوقێنە بەدەم گوێگرتن لە پارچە میوزیکێکی عودی سەید چەرەیبی و بە پێنوسێکێش وێنەی تۆن وهارۆمنی میوزیکێکە بکێشە! چ جوانیەک دەنەخشێنرێ و بە هەنێ دەستکاری تۆ بیرۆکەیەکی کەم وێنەت داڕشتووە, من ئەمە بە جوانی و ناوازەیی هارمۆنی دەبینم. هەر ریزم و بیتێک دەتوانرێ جوانترن بیرۆکەی لێبڕوێت.
تەلارسازی رێناسانس, لیۆن باتیستا ئەلبێرتی دەڵێت: هەمان کارەکتەرستیک کە چاوەکان هێمن و دڵخۆش دەکەن, بەهەمان شێوەش گوێیەکان خۆشبەخت و دڵگیر دەکەن.